نوێنه‌رێكی كورد: سه‌رده‌می حوكمی تاكه كه‌سی نه‌ماوه, ده‌ستوره‌كه‌شمان رێگه‌ی به هه‌رێمبوون داوه

ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت, پیاده‌كردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی باشترین رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان بتوانن خزمه‌تی باشتری خه‌ڵك بكه‌ن, وتیشی: سیسته‌می مه‌ركه‌زی وایكردووه زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كان داوای به‌هه‌رێمبوونی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌شواق جاف بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر رایگه‌یاند: سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له عێراق سیسته‌مێكی ئیجابیه, ئێستا هه‌موو پارێزگاكان ده‌ڵێن ناتوانین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكه‌ین چونكه ده‌سه‌ڵاتمان نییه, له‌به‌ر ئه‌وه پێم وایه ده‌بێت هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت و سیسته‌می لامه‌ركه‌زیش پیاده‌بێكرێت چونكه ئه‌مه باشترین رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانیش بتوانن خزمه‌تی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بكه‌ن.
ئاماژه‌یدا: سیسته‌می مه‌ركه‌زی وایكردووه زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كان داوای به‌هه‌رێمبوونی خۆیان بكه‌ن, چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و داخوازییانه‌ی ئێستا خه‌ڵك له نه‌مانی بێكاری و گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تگوزارییه‌كان داوای ده‌كات, ناگونجێت, به‌پێی ده‌ستوریش پێویسته به‌ره‌و لامه‌ركه‌زییه‌ت بچین.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له ئێستادا هه‌نگاوێكمان به‌ره‌و دیموكراتی بڕیوه ده‌بێت بیركردنه‌وه‌مان بگۆڕێت, له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشمه‌ی به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه, هه‌ندێك نمونه‌ی سه‌ركه‌وتوو هه‌یه له دنیا كه به سیسته‌می فیدرالی و لامه‌ركه‌زی وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن, به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا بیركردنه‌وه‌كه‌مان به‌ره‌و مه‌ركه‌زیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی تاك ده‌ڕوات, ئه‌وه‌ش ناكرێت, چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ماوه یه‌ك كه‌س ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت, ئێمه وڵاتێكین به‌ره‌و دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌چین, ده‌ستورمان هه‌یه‌و رێگه‌ی داوه به به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكان و لامه‌ركه‌زی.




