٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی پارلەمانی ئێران: حەماس بە چەكی ئێران شەڕی ئیسرائیل دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پاكستان – KDP.info / سەرۆكی پارلەمانی ئێران عەلی لاریجانی لە پاكستان جارێكی دیكە دانی بەوەدا نا كە ئێران بە هەر شێوەیەك هاوكاری پێشكەشی حەماس و حزبوڵڵا دەكات و رایگەیاند كە حەماس لە شەڕی 8 رۆژە لە دژی ئیسرائیلدا بە چەك و تەقەمەنی ئێرانی توانیویەتی گورزێكی كۆشندە لە ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل بوەشێنێت.

لاریجانی لە وتەیەكی خۆی كە لە زانكوی ئیسلام ئابادی پاكستاندا پێكەشی كرد وتی: ئارمانجی سەرەكەی ئێران بەرفراوانكردنی سنوورەكانی كلتوری ئیسلامییە هەر بۆیە لەم چوارچێوەیەیشدا ئێران ئامادەیە هەر جۆرە هاوكاری لە هەر روویەكەوە پێشكەشی وڵاتان و رێكخراوە ئیسلامییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەرانسەری جیهان بكات.

سەرۆكی پارلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە ئێران هەرجۆرە هاوكارییەك پێشكەشی وڵات و رێكخراوە ئیسلامییەكان دەكات و داوایان لێدەكات كە بە هیچ شێوەیەك دۆستایەتی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل نەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار