٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حوسێن ئایگۆن: بكەری تاوانە نادیارەكان دەوڵەتی توركیایە

سەرچاوە: KDP.info

كوردستانی باكور - KDP.info/ پارلەمانتاری شاری دەرسیمی كوردستانی باكور لە پارلەمانی توركیا حوسێن ئایگۆن كە بۆ خۆی كوردە ئاماژەی بەوە كرد كە بكەری زۆربەی هەرە زۆری تاوانە نادیارەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ دەوڵەتی توركیا بۆ خۆیەتی.

ئایگۆن لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا تاوانەكانی گەورە نووسەری كورد مووسا عەنتەر، مۆمجۆ و گوكتەپە كرد و وتی: هەر هەمووی ئەو جەنایەتانەی كە لە ساڵەكانی 1990 بە دواوە لە دژی كورد و هاووڵاتییە كوردەكان ئەنجام دراون لە لایەن دەوڵەت و بەرپرسانی دەوڵەتە یەك لە دوای یەكەكانی توركیاوە پێكهاتوونە.

حوسێن ئایگۆن لە راپۆرتەكەی خۆیدا كە پێشكەشی كومیتەی مافی مرۆڤی پارلەمانی توركیا كردووە سەبارەت بەم تاوانانە نووسیویەتی رێكخراوە نهێنییەكانی توركیا وەكو ژیتەم لە لایەن سوپا و دەوڵەتی توركیاوە دامەزراون و ئەم رێكخراوانەیش بە ئەمری سوپا و بەرپرسانی دەوڵەت لە ساڵەكانی 1990 بە دواوە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا لە دژی هاووڵاتییە كوردەكاندا دەستیان بە هەڵمەتێكی قڕ كردن كردووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 723 كەسایەتی كوردیان بەبێ تاوان كوشتووە.

حوسێن ئایگۆن هەروەها داوای ئەوەی كردووە كە بێجگە لە ژیتەم لێكۆڵینەوەیش لەگەڵ پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی توركیا سەبارەت بە كوشتنی هاووڵاتییە كوردەكان بكرێت و ئەو كەسانەی كە لە نێو دەوڵەتی توركیادا فەرمانی ئەمجۆرە تاوانەیان دەر كردووە رادەستی دادگا بكرن.

هەواڵی پەیوەندیدار