سه‌رۆكی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ نوره‌دین مسته‌فا موفتی ده‌كات

به ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو شێخ نوره‌دین مسته‌فا موفتی
سڵاوی خواتان لێبێت. به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ئایینی ناسراوی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیدان شێخ نوره‌دین مسته‌فا موفتی-م پێگه‌یشت و هاوبه‌شی خه‌متانم. له ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه ئه‌هلی ته‌سه‌وف بووه و خزمه‌تێكی گه‌وره‌شی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و كه‌سوكار و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌م، خوای گه‌وره به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12/2/2013




