بههۆی رووداوێكی هاتوو چۆ لهسهر رێگای ههولێر- مهخمور 3 هاووڵاتی گیانیان لهدهستدا

هەولێر –تایبەت بەKDP.info/بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای هەولێر – مەخمور 3 كەس گیان لەدەست داو و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون، بینەرێكی نزیك لە رووداوەكە بەKDP.infoراگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی سێشەممە لەدەرنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان لەگەڵكامیۆنێكی بارهەڵگر لەسەر رێگای هەولێر – مەخمور بەر یەك كەوتوون و لەئاكامدا 3 سەرنشین گیانیان لەدەستداو 2 سەرنشینی دیكەش بریندار بوون، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند: رووداوەكە لەنزیك گردی پیرداودی شاری هەولێر روویداوە و دوای رووداوەكەش تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمی قوربانییەكانیان بەرەو نەخۆشخانەی دادی هەولێر گواستەوە، شایەنی باسە بەپێی ئامارەكانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان تیژ لێخورینی ئۆتۆمبێلەكان لە ساڵی 2012 سەرەكیترین هۆكارەكانی مردنی هاووڵاتیان بووه لەهەرێمی كوردستان.




