بەرپرسێكی هەواڵگری ئیتالیا بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا

KDP.info/ بەرپرسێكی هەواڵگری ئیتالیا بەهۆی سەرپێچی یاساییەوە بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا، سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاند: دادگایەكی ئیتالیا 10ساڵ زیندانی بۆ سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئیتاڵیا نیكۆڵا بۆلای و 9 ساڵیش بۆ جێگرەكەی ماركۆ مانشینی برییەوە لەبارەی دۆسییەی رفاندنی ئەبو عومەری میسری وتاربێژی پێشووی مزگەوتی میلانۆ لە ئیتاڵیا، هاوكات 3 كارمەندی دیكەی هەواڵگریش بەهۆی هەمان دۆسێیەوە بۆ هەریەكەیان بە 6 ساڵ زیندانی سزا دران، هەروەها ئاشكراكرا كە دانیشتنەكەی دادگای ئیتالیا دوای ركابەرێكی تووندی دادوەران هاتەكایەوە، كە تێدا لایەنگرانی حكوومەت داوای كردبوو،بەهۆی هەستیاری دۆسییەكە، بەشێویەكی نهێنی پەڕاوگەكانی ئەو دۆسییە بخرێتەروو، شایەنی باسە ئەبو عومەری میسری كە وتاربێژی پێشووی مزگەوتی میلانۆی ئیاڵیا بوو،پێشتر بەتۆمەتی هاندان و بانگەوازكردن بۆكاری توندو تیژی لەلایەن هێزەكانی هەواڵگری ئیتاڵیاوە رفێنرا.




