میهمان پەرست: رووداوەكەی لیبرتی لەدوور و نزیك پەیوەندیی بە تارانەوە نییە

تاران–KDP.info/ وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتێكردەوە وڵاتەكەی پەیوەندی بە هێرشكردنە سەر كەمپی لیبەرتی لە عێراقەوە هەبوبێت، ئەمڕۆ سێشەممە رامین مێهمانپەرست گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە هەفتانە سازی دەكات رایگەیاند: ئەو هێرشەی كە بۆ سەر كەمپی لیبەرتی لە عێراق كرا، لەدوورو نزیك پەیوەندی بە كۆماری ئیسلامیەوە نییە لەبەر ئەوەی رووداوەكە لە خاكی عێراق روویداوە، كەمپی لیبەرتی كە شوێنی پەناگەی ئەندامانی موجاهدینی خەڵقی بەرهەڵستكاری رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، ڕۆژی شەممە 9ی مانگ لە رێگای 20 مووشەكەوە هێرشی كرایە سەر و لە دەرنجامدا ژمارەیەك كەس كوژران و بریندار بوون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها راشیگەیاند: بەپێی ڕێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان و عێراق ئەندامانی موجاهدین دەبێ لە زووترین كاتدا لەو كەمپە بگوازرێنەوە بۆ كەمپێكی كاتی و دواتر بۆ دەرەوەی عێراق، میهمان پەرەست ئەو هێرشەی بۆ سەر لیبەرتی بە پێلانێك وەسفكرد، كە بەهۆیەوە جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنی نێوان نەتەوە یەكگرتووەكان و بەغدا بۆ گواستنەوەی ئەندامانی ئەو گرووپە بۆ دەرەوەی عێراق دوابخرێت.




