٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پارت ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت: بڕیارە سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی لەگەڵ پارت ولایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بانگھێشتی ھەموو لایەنەکانی کردووە.

شوان قەلادزەیی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoرایگەیاند:بڕیارە سبەی کاتژمێر3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ پارت ولایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و تێدا باسی رەوشی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان وعێراق و ئەو خۆپیشاندانانەی کە لەچەند پارێزگایەکی عێراق ماوەیەکە بەرێوەدەچن دەکرێ.

شوان قەلادزەیی گوتیشی: ھەرلەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پوختەیەک لە ئەنجامی سەردانەکەی بۆدەرەوەی وڵات بۆ لایەنەکان دەخاتە ڕوو.

قەلادزەیی راشیگەیاند: بانگھێشتی ھەموو لایەنەکان کراوە، بەڵام نازانم ئایە ھەموولایەنەکان بەشداری تێدا دەکەن یان نا.

ناوبراو روونیشیکردووە، ئێمە وەکو بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی بەشداری لەم کۆبوونەوەیە دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار