٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی كرد له‌ دوو هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كارو دیكۆریست كه‌ لە وڵاتی ئیتالیا هاتوونەتە كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ ئەمرۆ سێ شەممە 12/2/2013، د.حسن محەمەد سورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە هونەرمەندانی شێوەكار و دیكۆریست ساڵح حەسەن و خاتوو مایا پاتریك كرد كە لە وڵاتی ئیتالیا هاتوونەتە كوردستان.

لە دیدارێكدا خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی پەرلەمانی كوردستان و رەوشی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا لەرووی ئەو ئەزموون و شارەزاییەی لە هونەری شێوەكاری و دیكۆریست و دیزاین لە وڵاتی ئیتاڵیا و وڵاتانی ئەوروپا وەریان گرتووە لەخزمەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان بیخەنە كار، بۆ ئەو مەبەستەش بریاریانداوە بە یەكجاری لەهەرێمی كوردستان كار بۆ پێشخستنی ئەو بوارە بكەن.

لەبەرامبەردا د.حەسەن محەمەد سورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان وێرای بەخێرهێنان خۆشحاڵی بە كار و دیزاینەكانی ئەو دوو هونەرمەندە و ئامادەییان بۆ كاركردن لەهەرێمی كوردستان دەربڕی و هیوای خواست لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەرێگەی پرۆژەكانی تایبەت بە گەشتوگوزار و شارەوانی گفتوگۆ بكەن و ئەو ئەزموونەی لەبواری شێوەكاری و دیزاینی ئیتاڵی و وڵاتانی ئەوروپی وەریانگرتوە سوودی لێ وەربگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار