٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر پێشنیاری لیستی کوردستانی بڕیاردرا 100ملیارلەبودجەی سەرۆکایەتییەکان کەم بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجامدراو تێدا لەسەر پێشنیاری لیستی کوردستانی بڕیاردرا 100ملیاردینار لەبودجەی سەرۆکایەتییەکان کەم بکرێتەوە و بەسەر چەند بوارێکی دیکە دابەش بکرێت، بەڵام بەھۆی ھەبوونی مشتومڕ لەنێوان کوتلەکان کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 5ی ئێوارە دواخرا.

د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoرایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10 بەیانی دەستیپێکرد، تێدا گفتوگۆ لەبارەی مادەی 5ی پڕۆژە یاسای بودجە کە تایبەت بوو بەخەرجیاتەکان کرا، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان پێشنیاریان کرد 900 ملیار دینار لە بودجەی سەرۆکایەتییەکانی ( هەرێم، حکوومەت، پەرلەمان، ئەنجوومەنی دادوەری) کەمبکرێتەوە، بەڵام فراکسیۆنی کوردستانی داوای کرد 100ملیار کەمبکرێتەوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش خستییە دەنگدانەوە بەزۆرینەی دەنگ پێشنیاری فراکسیۆنی کوردستانی پەسەند کرا.

د.ئەحمە وەرتی گوتیشی: ئەم پڕە پارەیەی له‌ سەرۆکایەتییەکان کەمکراوەتەوە دابەشدەکرێ بەسەر چەند بوارێکی دیکە، لەوانەش پێشمەرگە و ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان ھەیە.

ناوبراو راشیگەیاند: بەھۆی ھەبوونی مشتومڕ لەسەر ئەم مادەیە لەنێوان کوتلەکان سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی بۆ کاتژمێر5 ئێوارە دواخست .

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار