٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوری مالیكی : ئەگەر گەلی عێراق داوا بكات دەسەڵات جێدێڵم

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا –KDP.info/ نوری مالیكی دەڵێت: ئەگەر گەلی عێراق رەزامەندی لەسەر پیشانبدات، ئەوا ئامادەیە خانەشین بێت و واز لە دەسەڵات بهێنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ‌پەراوێزی كۆبوونەوەی هاوكاری ئیسلامی لە قاهیرە بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند: سیستەمی سیاسی عێراق لەسەر بنەمای تاك حزبی دروست نەبووە، تا بڵێن دیكتاتۆریەتی لێوە دروست دەبێت، بەڵكو ژمارەیەك حزب و هێزی سیاسی لە ‌عێراقدا بوونیان هەیە و بەیەكەوە عێراق بەرێوەدەبن و لە بڕیارە چارەنوسسازەكانیشدا پەنا بۆ دەستوور و گەل دەبەن، نوری مالیكی بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاند: كە ئامادەیە واز لە دەسەڵات بهێنێ، لەكاتێكدا ئەگەر گەلی عێراق داوای لێبكەن، ئەو بڕیارە تەنها لەدەستی گەلی عێراق دایە، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها رەخنەشی‌ ئاراستەی‌ حكوومەتی توركیا كرد و ئەو وڵاتەشی بە دەستێوەردان ‌لە كاروباری‌ ناوخۆی عێراق لەقەڵمدا و هاوكات راشیگەیاند كە توركیا لەپشت جووڵاندنی ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامییە توندەڕەوەكانی عێراقەوەیە، شایەنی باسە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە نوێنەرایەتی گەل دەكات، كاتی دەسەڵاتی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی (كۆمار و وەزیران و نوێنەران)ی دیاری كرد، كە تێدا رێگا بە مالیكی نادات، بۆ جارێكی دیكە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە، لەبەرامبەردا مالیكی دەنگدانەكەی رەتكردەوە و بۆ هەڵەشانەوەی بریارەكەی ئاراستەی دادگای فیدرالی كرد .

هەواڵی پەیوەندیدار