پاپا لە 28ی ئەم مانگە واز لە پۆستەکەی دەهێنێـت

فاتیكان- KDP.info / سەرچاوە جیهانییەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی نالەبار بوونی بارودۆخی تەندروستی بریارە پاپای بەنەدیکتی شانزدەهەم لە رێکەوتی 28ی ئەم مانگەدا بە شێوەیەکی رەسمی واز لە پۆستەکەی بهێنێـت.
لەم بارەیەوە رۆژی دووشەمە وتەبێژی ڤاتیکان بریاری ئیستیقالەی پاپا بەنەدیکیتی ئاراستەی کاردیناڵەکانی ڤاتیکان کرد و وتی" بە هۆی نالەبار بوونی بارودۆخی تەندروستی و لە دەست دانی توانایی رێبەرایەتی کردنی جیهانی کاتولیک و ناتوانی لە جێبەجێ کردنی ئەرکە ئاینییەکاندا پاپای بەنەدیکتی شانزدەهەم بریاری داوە کە لە رێکەوتی 28ی ئەم مانگە بە شێوەیەکی فەرمی واز لە پۆستەکەی خۆی بهێنێت.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە ماوەی 600 ساڵدا ئەمە یەکەمینجارە کە رێبەرێکی ئاینی جیهانی کاتولیک بەمجۆرە واز لە پۆستەکەی خۆی بهێنێت.
پاپا بەنەدیکت لە ساڵی 1927 لە شاری باڤەریای ئەڵمانیا لە دایک بووە و لە ساڵی 2005دا لە تەمەنی 78 ساڵیدا بووەتە رێبەری ئاینی جیهانی کاتولیک.




