لە ناوچەی حەتای تورکیا ماشینێکی بومبرێژکراو تەقایەوە و 12 هاووڵاتی کوژران

توركیا- kdp.info / دوانیوەرۆی دوێنێ لە ناوچەی حەتای تورکیا لە سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریادا لە بەردەم شوقەکانی ژاندارمە ماشێنێکی بومبرێژ کراو تەقێندرایەوە و بە هۆیەوە 12 هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 30 هاووڵاتی دیکەیش بریندار بوونە.
لەم بارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بۆلەنت ئارنج رایگەیاند کە ئەم ماشینە بومبرێژکراوە ماشینی هاووڵاتییەکی سووری بووە و لە لایەن رژیمی بەشار ئەسەدەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی روانەی تورکیا کراوە.
ئارنج لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە بە هۆی ئەم تەقینەوەیە سەرەڕای زیانێکی یەکجار گەورەی ماددی هاوکات 12 هاوولاتی کە 4 یان هاووڵاتی تورکیان گیانیان لە دەست داوە و 30 هاووڵاتی دیکەیش کە زۆربەی هەرە زۆریان هاووڵاتی مەدەنی تورکیان بریندار بوونە.




