٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئوزداڵ ئۆچەر: کورد چی دیکە بن دەستی قەبووڵ ناکات

سەرچاوە: KDP.info

kdp.info توركیا/ پارلەمانتاری کورد لە پارلەمانی تورکیا ئوزداڵ ئۆچەر سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆک ئەمریکا باراک ئوباما بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد لە تورکیا وتی: ئەمریکا زۆر بە باشی دەزانێت کە سەرچاوەی کێشەگەلێکی زۆری رۆژهەڵاتی ناوین پرسی کورد لە تورکیایە و تا پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر نەکرێت زۆربەی هەرە زۆری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوینیش چارەسەر ناکرن.
ئۆچەر ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد وەکو سەدەی بیستەم بیر ناکاتەوە و لەم رۆژە بە دواوە گەلی کورد بە هیچ شێوەیەک بن دەستی قەبووڵ ناکات و سەری خۆی بۆ هیچ کەس و لایەنێک نانوێنێت هەر بۆیە پێویستە ئەمریکا هەست بەم راستییانە بکات و پشتگیری لە داواکارییە رەواکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار