٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی کورد: پێویستە کورد بەوریایی مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق بکات

سەرچاوە: KDP.info

به غدا- تایبەت- KDP.info / پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: بارودۆخی ئێستای عێراق گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و بۆتە کێشەیەکی مەزھەبی لەنێوان سونە و شیعە، بۆیە پێویستە کورد بەوریایی مامەلە لەگەڵ دۆخەکە بکات و نەبێتە لایەنێک لەم کێشەیە و بەردەوام بێت لە داکۆکیکردن لە مافەکانی و یەکریزی نێوماڵی کوردیش بپارێزێت.

د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: پێویستە کورد نەبێتە لایەنێک لە کێشەکانی نێوان سونە و شیعە وھەوڵبدات بۆئەوەی لەیەکیان نزیکبکاتەوە، بەڵام نەبینە لایەنگیری نەسونە و نەشیعە، چونکە کێشەکە ئێستا بووە بە مەزھەبی لە نێوان ھەردوو لایەن و بۆتە ھۆی ئەوەی کەوڵاتەكانی دەوروبەر بێنە نێو کێشەکە وەک دیارە کە ئێران پشتگیری لە شیعەکان دەکات و تورکیاش لە سونەکان و ئەگەر ئێمە ببینە لایەنێک لەبەرژەوەندی کورد نابێت.

د.حەمید باڤی گوتیشی: سەرکردەکانی لیستی عێراقی ھەوڵ دەدەن بۆئەوەی ھەرێمی کوردستان پشتگیریان بکات، چونکە پێیان وایە کوردیش سونە مەزھەبن و دەبێت ببنە لایەنگری ئەوان، بەڵام ئەمە لەبەرژەوەندی کورددا نییە و نابێت لایەنگیری ھیچ لایەک بکات، لە بەرئەوەی کوردستان پێکھاتووە لەھەموو ئاین و مەزھەبەکان .

باڤی راشیگەیاند: پێویستە ئێمە لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان یەکگرتوو بین و ئەم ھەنگاوەی ئەم دوایەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش زۆر باش بوو بۆ لەیەک نزیککردنەوەی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان، چونکە پشتگیری وھێزی ئێمە یەکگرتووە و گەر ھەموو دنیا پشتگیریمان بێت و ئێمە یەکھەڵوێست نەبین سەرکەوتوو نابین و ئەگەر یەکریزی نێو ماڵی کوردی بپارێزین و داکۆکی لەمافە دەستورییەکانمان بکەین سەرکەوتوو دەبین و ھیچ لایەنێک ناتوانێت زەرەرمان پێبگەینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار