٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

سەرچاوە: KRP.org

له‌ هاوینه‌هه‌واری دوكان، سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازی كرد له‌ بەڕێزان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌ دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاته‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دی هێنانی ده‌ستپێشخه‌ریی نیشتمانی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی فه‌راهه‌مكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی وڵات و كاراكردنی میكانیزمی دیموكراتی ده‌ستوری، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ی سیاسی ده‌چێته‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی و گوزارشت له‌ ئیراده‌ی لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان به‌شداربووه‌كانیش ده‌كات، خرایە بەرباس.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازیی لە سه‌ركرده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی هه‌ولێر کرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ مسته‌فا یه‌عقوبی و وه‌فدی نوێنه‌ری سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی ئه‌لعراقیه‌ (د. ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه‌ نوجێفی و موتڵه‌گ)، د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و شیخ سه‌باح ئه‌لساعدی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی گوێبیستی پێشنیار و بۆچوونه‌كانی ئاماده‌بووان بوو، كه‌ به‌هۆكارێكی دیموكراتییانه‌و  له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا دایه‌ قه‌ڵه‌م بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق، هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ ئیمزاكراوه‌كان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی.

له‌و رووه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی پابه‌ندبوونی خۆی دووپات كرده‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌ستور دایناوه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی وڵاتدا، هه‌روه‌ها هه‌ر رێگه‌ چاره‌یه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی نیشتمانی و كاراكردنی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ پته‌وكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان تا ئه‌و ئاسته‌ی ركابه‌ری یه‌كتری بكه‌ن بۆ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ چاكسازی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و كۆتاییهێنان به‌ ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان.

هەواڵی پەیوەندیدار