٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکى بریاریدا سەرجەم خەرجى سەرکردەیەکى بەعسیی کونى دیارى پارێزگاى کەرکووک بخاتە سەر ئەستۆى خۆیەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –KDP.info /  لەپێناو وەرگرتنى سۆز و پشتگیریان، نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق بریاریدا: سەرجەم خەرجى سەرکردەیەکى بەعسیی کونى دیارى پارێزگاى کەرکووک بخاتە سەر ئەستۆى خۆیەوە، کە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى تورکیا چارەسەر وەردەگرێت، سەرچاوەیەکى عەشائیرى ناوچەکە بە مەدا پریسى راگەیاند، دواى نەخۆشکەوتنى شێخ عەلى حوسێن سەرۆکى عەشیرەتى حەمەدان و رەوانەکردنى بۆ چارەسەر وەرگرتن کردن لە  نەخۆشخانەیەکى تورکیا، ، نورى مالیکى بریاریدا خەرجى چارەسەرکردنى ئەو سەرۆک عەشیرەتە  بخاتە ئەستۆى خۆیەوە، بەمەبەستى وەرگرتنى سوز و پشتگیرى ئەو  جۆرە کەسایتییانە، کە وەک مەدا پریس باسى لێوە کردووە، دەسەڵاتێکى فراوانى لە ناوچەى دبس هەیە، هەواڵەکە ئاماژەشى داوە: کە سەرۆکى عەشیرەتى ئەبو حەمدانى پێشتر ئەندامى سەرکردایەتى حزبى بەعسى رووخاو لەناوچەکە بووە، ئەو هەنگاوەى سەرۆک وەزیرانى عێراقیش لەپێناو کۆکردنەوە و پشتگیرى سەرۆک عەشیرەتەکانى ناوچەیەکە بووە، لەهەموو ئەو سیاسەتە تاکرەوانەى  کە لەناوچەکانى کوردستانى دەروەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان پەیرەوى دەکات. 

هەواڵی پەیوەندیدار