٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگرێكی گەورە لە گۆرەپانی سوتەمەنی هەولێر كەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ شێخ كافی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگر كوژێنەوەی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: كاتژمێر 8ی ئەمشەو ئاگرێكی گەورە لە گۆڕەپانی فرۆشتنی سوتەمەنی هەولێر كە دەكەوێتە سەر رێگای هەولێَر مەخمور كەوتەوە و دوای ئاگاداكردنەوەمان تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە بەزووترین كات گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیمان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ  بكەین.

گوتیشی: خۆشبەختانە لەو رووداوی ئاگركەوتنەوەیەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماڵی نەبێت كە بریتی بوو لە گڕگرتنی دوو تانكەری  پڕ لە سوتەمەنی و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی رووداوەكەش بەردەوامە

هەواڵی پەیوەندیدار