٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا.. بەهۆی نەخۆش كەوتنی منداڵەكانی ئافرەتێكی كورد ئازاد كرا

سەرچاوە: KDP.info

توركیا –KDP.info  / دوای ئەوەی كەمپینێكی بەرفراوان بۆ ئازاكردنی راگەیەندار و پاڵەپەستۆی جەماوەری و راگه‌یاندنی زۆری لەسەر كەیسەكەی دروستبوو: ئەمڕۆ دووشەممە جێگری پێشووی سەرۆكی شارەوانی ناوچەی جەزیرەی كوردستانی توركیا، بە هۆی نەخۆشی هەردوو منداڵەكەیەوە ئازاد كرا، سەرچاوەكانی هەواڵ لە توركیا بڵاویانكردەوە: ئافرەتی بە رەگەز كورد، ئونور كە پێشتر پۆستی جێگری سەرۆك شارەوانی جزیرەی سەر بە شرناخ بەرێوەدەبرد، بەتۆمەتی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە لە ساڵی2011 دا دەستگیركرا، پاش دەستگیركردنیشی، منداڵەكانی ئەو ئافرەتە بە ناوەكانی سۆلین و میدحەت تووشی نەخۆشی بوون و پشتڕاستكردنەوەی نەخۆشییەكانیش لەلایەن پزیشكانەوە و دەركەوتنی هۆكاری توشبوونیشیان بەنەخۆشییەكە بۆ دووری دایكیان، وای كرد پاڵەپەستۆیەكی جەماوەری و راگەیاندن بۆ ئەو كەیسە دروست ببێت, دواتریش دادگای توركیا بەناچاری بریاریدا خاتوو ئونور ئازاد بكرێ، شایەنی باسە ئەم بریارەی دادگا وەك سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا ئاماژەیان پێكردووە بۆ پاڵەپەستۆی جەماوەری و راگەیاندن دەگەرێتەوە كە پارێزەرانی ئونور توانیان كەیسەكە لە دادگا ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار