پێشبینی دەكرێت لە 24 كاتژمێری داهاتوودا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باران ببارێت و پلەكانی گەرماش داببەزێت

تایبەت بە – KDP.info/ بەشی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان رایگهیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا لەهەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی كاتی دادەبەزێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان كە كۆپیەكی دەست KDP.infoكەوتووەو تیایدا هاتووە:بەهۆی كشانەوەی كاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور، پێشبینی دەكرێت لە 24 كاتژمێری داهاتوو لەچەند ناوچەیەكی جیاجیای هەرێمی كوردستان باران ببارێت و بەمەش پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەداهاتووە: پێشبینی دەكرێت مەودای بینین بەهۆی كاریگەری ئەو شەپۆلەوە بگاتە (8-10) كم و لەكاتی باران بارینیش مەودایەكە كەمتر دەبێتەوە بۆ(8-6)كم.
بڕوا بەرزنجی




