فازل بەشارەتی: چوار مادە لەپڕۆژە یاسای بودجە پەسەند کراوە

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا چوار مادە لە پڕۆژە یاسای بودجە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کراوە.
فازل بەشارەتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتداKDP.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی خستە دەنگدان, ئایە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان یاخود دەنگی لەسەر بدرێ، بەڵام زۆرینەی ئەندامان لەگەل ئەوەبوون بخرێتە دەنگدانەوە.
فازل بەشارەتی گوتیشی: تاوەکو ئێستا چوار مادە لەپڕۆژە یاسای بودجە پەسەند کراوە، جگە لە ئەندامانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان تەواوی ئەندامان دەنگیان بەم چوار مادەیە داوە.




