ئێران.. هێزە ئەمنییەكان دوو كچی میر حوسین موسەویان دەستگیركرد

ئێران–KDP.info /هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوو كچی بەرهەڵستكاری كۆماری ئیسلامی ئێران میر حوسێن موسەویان لەماڵەكانی خۆیان راپێچ كردووە، بەمەبەستی لێپرسینەوە لە گەڵییاندا، ئاژانسی هەواڵی ئێران بۆ قوتابیان لە گوتەبێژی دادوەری تارانی گواستەوە: كە هەردوو كچەكەی میر حوسێن موسەوی بەناوەكانی نەرجس و زەهرا، ئەمڕۆ دووشەممە بانگ كراون بۆ ئەوەی هەندێك روونكردنەوە بدەن، لەبارەی هەندێك كاری تایبەتەوە و پاش تەواو بوونیشیان رەوانەی ماڵەكانیان دەكرێنەوە، گوتەبێژەكەی دادگای ئاماژەی بە ناوەرۆكی لێپرسینەوەكەی نەكردووە، كە لەپێناویدا هەردوو كچكە راپێچ كراون، میر حوسێن موسەوی لەگەڵ خێزانەكەی دوو ساڵە لەماڵ، بەپێی بریاری دادگا دەستەبەسەركراون، پاش ئەوەی لەساڵی 2009 بەتووندی ركابەری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئێستای ئێران كرد، لایەنگرانی موسەوی لەگەڵ لایەنگرانی مەهدی كەروبی كە ئەویش لەبەرەی میانرەوەو بەرهەڵستكاری دایە، دوای راگەیاندنی دەرنجامی هەڵبژاردنەكە رژانە سەرشەقامەكان و خۆپیشاندانی نارەزاییان دەستپێكرد، كە تێدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران و برینداربوون.




