بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە: کۆبوونەوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە
تایبهت به KDP.info/ ھەلگورد حیکمەت بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoرایگەیاند: گفتوگۆکان نەوەستاون و ئەوکۆبوونەوانەی کە کراون تەنھا توانیان حالەتەکە نەگەینە ئەوە کە بارگرژی زیاتر دروست بێت، گەرنا ئەنجامێکی ئەوەتۆی لێ نەکوتۆتەوە، چونکە ئەوەی زۆر سەرەکیە و پێویستی بەکۆتایی ھێنانە ئەوتەوافقەیە لەبارەی ھێزی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ھەرێم و کشانەوە ئەو ھێزانەی ھێنراونەتە ئەو ناوچانە، ئەو دوو خاڵە زۆرسەرەکییە کە قسەی لەسەر نەکراوە، لەکۆبوونەوەکانی رابردوو ئەو ئالیەتانەی کە پێشنیارکران ئەمانەن وھیچ رێکكەوتنێکی لەبارەوە نەکرابێت ئاسان نیە .
ھەلگورد حیکمەت گوتیشی: تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی کۆبوونەوەکان نەوەستاون و ئەو کۆبوونەوانەی کە دەکرێن بۆ دانانی ئالیەتی کاری ھاوبەشە لەم ناوچانە، بەڵام پرسی ئێمە لەم ناوچانە سیاسییە و ئەنجامی ھەموو کۆبوونەوەکان وابەستەیە بە پرسە سیاسییەکان، بۆیە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بگەنە ھیچ تەوافقێک.
حیکمەت راشیگەیاند: لەوەتەی عێراقی نوێ دروستبووە بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکان تەنھا موسەکین بەکاردێنن و ھیچ قەیرانێکیان چارەسەرنەکردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ھیچ باسێک نییە بۆئەوەی کۆبوهنەوەکان دەستپێبکاتەوە و لایەنی ئەمەریکاش لە نێوان دایە و لەھەوڵی خۆیان بەردەوامن، بەڵام دەبێ زەمینە بۆ کۆبوونەوە ھەبێت و گوتیشی: دوو خاڵی سەرەکی ماوە ئەوانیش کاری ھاوبەش لەناوچە کوردستانییەکانی دەرهوەی ھەرێم و کشانەوەی ھێزەکان کە ئەم دوو خاڵە یەکلاکەرەوەن، ئەمەش ئاسان نییە بگەنە رێكکەوتن لەسەری، چونکە بۆچوونی ھەردوو لا زۆر لەیەک جیاوازە و لەئێستاشدا چاوەڕێی ھەڵوێستی کۆتایی بەغدادەکەین لەبارە ئەم دوو خاڵە .




