لە توركیا تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك بەدەیان كوژراو برینداری لێكەوتەوە

توركیا –KDP.info / ئێواڕەی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێكی مینرێژكراو لە نێو خاكی توركیا نزیك بە سنووری سوریا تەقییەوە، بە هۆیەوە 8 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆلی توركیا رایگەیاند: ئۆتۆمبیلێكی مینرێژكراو، لە قوڵایی 40 مەتر لە ناوچەی جیلەگۆیز سەر سنووری لەگەڵ سوریا لە نێو خاكی توركیا تەقییەوە و بەهۆیەوەش بێجگە لەكوژرانی 8 كەس بەدەیان كەسی دیكەش برینداربوون، هەروەها زیانی ماڵیش بە 15 ئۆتۆمبێلی نزیك رووداوەكە كەوت، ئەنادۆل راشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە ژمارەی سوریای هەڵگرتووە و نازانرێت بەچ شێویەك بۆ نێو خاكی توركیا دزەی پێكراوە و كێ بەدواوەی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە بووە، لەكاتێكدا ئەو بەری سنوور واتە خاكی سوریا لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی ئیسلامییەوە كە بەرهەڵستكاری رژێمی بەشار ئەسەدن، كۆنترۆڵ كراوەو .




