سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پەیامەكی پیرۆزبایی ئاراستەی (پا‌تریاك)ـی كه‌نیسه‌ی كلدانیی عێڕاق و جیهان دەكات

بۆ به‌ڕێز مه‌تڕان لویس ساكۆ (پا‌تریاك)ـی كه‌نیسه‌ی كلدانیی عێڕاق و جیهان
سڵاوێكی گه‌رم...
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك پاتریاكی كه‌نیسه‌ی كلدانیی عێراق و جیهان له لایه‌ن ڤاتیكانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین. له‌وه دڵنیاین له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مه‌زنه دای و متمانه‌مان به ڕۆڵی به‌ڕێزت هه‌یه له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی مرۆڤدۆستی و پێكه‌وه‌ژیان و گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزی ئایینی یه‌كتاپه‌رستی. هیوادارین له‌و ڕێگه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت و جێگه‌ی ده‌ستتان له به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌كترقبووڵكردن دیار بێت.
به‌و هیوایه‌ی به یارمه‌تی و هاوكاریی گشت لایه‌ك ئاشتیخوازی و مرۆڤپارێزی و ڕێزگرتن له ئایین و بیروڕاكان باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و هه‌موو جیهاندا بكێشێت.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
9ـی 2ـی 2013




