سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ره‌وتی سه‌در ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌لاحه‌ددین پێشوازیكرد له شاندێكی ره‌وتی سه‌در، كه پێكهاتبوو له به‌ڕیزان سه‌ید مسته‌فا ئه‌لیه‌عقوبی و سه‌ید ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌لسه‌در.
له دیدارێكدا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، وه‌ك بارودۆخی په‌رله‌مان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن له په‌رله‌مان خراونه‌ته‌روو. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له ره‌وشی سیاسی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی كرا و شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و خۆپشاندانه جه‌ماوه‌رییانه كرا، كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جۆراوجۆری عێراقی گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و گرنگی به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ته‌ئكدیان لێكرایه‌وه.




