٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.دیندار زێباری: ژمارەی پەنابەرانی سوریا لەھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاترلە 90ھەزارپەنابەر

سەرچاوە: KDP.info

كوردستان- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بەپێی ئاماری UNژمارەی پەنابەرانی سوریا لەھەرێمی کوردستان نزیکەی76ھەزار پەنابەرە،بەڵام بەپێی ئاماری دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێژەکە گەیشتوتە زیاتر لە90 ھەزار پەنابەر.

د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدابۆ KDP.infoرایگەیاند: رۆژبەڕۆژ ژمارەی پەنابەرانی سوریا لەھەرێمی کوردستان لەزیادبوندایە، چونکە رۆژانە نزیکەی500 کەس دێنە ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە پێمانوایە رێژەکە گەیشتوتە زیاترلە 90 ھەزار کەس، لەبەرئەوەی مەرج نییە ئەو ئاوارانەی دێنە ھەرێمی کوردستان ھەموویان بچنە لای UNناوی خۆیان تۆمار بکەن.

د.دیندار زێباری گوتیشی: نزیکەی 40 ھەزار پەنابەر لەکەمپی دۆمیز نیشتەجێنە، ھەرچەندە UNدەڵێت 28 ھەزارە، بەڵام ئێمە پێمانوایە نزیکەی40 ھەزارە، بۆیە ئێمە ھەندێک کێشەمان ھەیە، لەوانەش نەبوونی ئامارێکی دروست ئەمەش کێشەی بۆئێمە دروستکردووە ، چونکە نازانین رێژەیان چەندە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەنابەران زۆر ئازادن لەکوردستان بۆ ھەرشوێنێک بچن، ھەروەھا ئێمە کێشەی خزمەتگوزاریمان لەکەمپی دۆمیز ھەیە کە پێویستی بەھاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی ھەیە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراقیش ، چونکە ئێمە لەوبڕوایە نەبووین ئەم رێژە زۆرە بێت .

زێباری راشیگەیان: ژمارەیه‌ک وڵاتی کۆمەک بەخش ھەیە پێش ھەفتەیه‌ک کۆبوونەوە، زیاتر لەملیارێک دۆلار تەرخان کراوە بۆ ئاوارەکانی سوریا، بەتەنھا سعودیە 300ملیۆن دۆلار و بەحرێن 20ملیۆن دۆلار و ئەمەریکا 157ملیۆن دۆلار و20 ملیۆن دۆلار لەلایەن یەکێتی ئەوروپا، پارەیه‌کی زۆر کۆبۆتەوە ئەمە بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی2013، بۆیە پێویستە لەم پارەیە بڕێکی بدرێتە پەنابەری کورد و جیاوازی نەکرێت لە دابەشکردنی، بەڵام ھیچ بڕه‌ پارەیەک بۆ پەنابەرانی سوریا لەھەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ساڵی2012 لەکۆی500 ملیۆن دۆلار کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئاوارەکانی سوریا تەرخان کرابوو، کە رێژەی90 ھەزرا پەنابەر لەکوردستان ھەیە، بڕوا ناکەم  5% درابێت  بەپەنابەرانی سوریا لە کوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار