سوریا.. بههۆی تهقینهوهی دووئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراو 14 ئهندامی ههواڵگری سوریا كوژران

سوریا– 14/ KDP.infoەندامی هەواڵگری سوریا لەرێگای تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو لە شاری حەسەكە كوژران و ژمارەیكی دیكەش برینداربوون، چالاكوانانی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە لەشارۆچكەی شەدادی باكوری رۆژئاوای سوریا كە سەر بە پارێزگای حەسەكەیە و تێدا شەر و پێكدادانێكی تووند بەخۆوە دەبینێت، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو كە كاروانێكی هێزەكانی هەواڵگری و سەربازی كردبووە ئامانج، تێدا دوو خۆگوژ كردەوەكەیان كرد، 14 هەواڵگری سەر بە ئەمنییەتی دەوڵەت كوژران و بەدەیان كەسی دیكەش برنداربوون، چاڵاكوانانی مافی مرۆڤ راشیانگەیاند: بەهۆی سەختی برینی بریندارەكان ئەگەر هەیە، ژمارەی كوژراوەكان زیاتر بێت.




