پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا کۆبوونەوەکانی تایبەت دەکات بەبودجە تاوەکو پەسەند دەکرێ

بەغدا- تایبەت بە KDP.info/ کۆبوونەوی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایایی ئەندامان دواخرا و سەروکایەتی پەرلەمانیش بڕیاریدا کۆبوونەوەکانی تایبەت دەکات بەبودجە تاوەکو پەسەند دەکرێ.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoڕایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 10بەیانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە دواخرا.
د.رزگار گوتیشی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و تایبەت دەکرێن بەپڕۆژە یاسای بودجە تاوەکو پەسەند دەکرێ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لەکوتلەکان کرد پەلە بکەن بۆئەوەی بگەنە رێکكەوتنێک لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە، بۆئەوەی لەکاتێکی نزیکدا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




