دانوستانی نێوان سعودیا و عێراق سەركەوتوو بووە

بەغدا– KDP.info/ هەر دوو حكومەتی عێراق و سعودیا رێككەوتن، كە بەندییەكانی نێوانیان ئاڵوگۆر بكەن، كە ماوەی چەند ساڵێكە لە بەندیخانەكانیان زیندانی كراون، ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: رێككەوتنی ئیمزاكراوی نێوان هەردوو لیژنەی عێراق و سعودیا، لەسەر گۆرینەوەی بەندكراوەكانیان كە ژمارەیان 167 بەندكراوە و 57 یان بەرەگەز سعودین، گەیشتۆتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەمنزیكانە رێككەوتنەكە پەسەند دەكرێت، فوئاد دۆركی بە چاكوچی راگەیاند: پەیوەندییەكانی نێوان سعودیا و عێراق پێشكەوتنی بەخۆوە بینیوە و بریارە بەمنزیكانە سیفەتی باڵیۆزەكانیان بۆ بالێۆزی نیشینگە بەرزبكەنەوە كە ئێستا سیەغەتی نانشینەگەیان هەیە، لای خۆشییەوە سەرۆكی لیژنەی بەندكراوانی سعودیا لەعێراق سامر بەلهید رایگەیاند: بەپێی رێككەوتنەكە هەردوولا پابەندی بریاری دادگاكان دەبن، لەبارەی سزای بەندكراوەكان، كە لەنێوانیاندا 5 كەسی سعودی بریاری لەسێدارەدانیان لە دادگاكانی عێراقی بۆ دەرچووە، بەلهید گەشبینی خۆی نیشاندا بۆ گۆرینەوەی بەندكراوەكانی هەردوولا و ئاماژەی دا كە لەماوەیكی نزیكی داهاتوودا پرۆسەكە جێبەجێ دەكرێت.




