٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەفیری وڵاتی سربیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

سەرلە بەیانی ئەمرۆ بەرێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرێز رادیساڤ پێترۆڤیچ سەفیری وڵاتی سربیا لە عێراق کرد.

ئەمەو لەم دیدارەدا سەفیری سربی ئاسوودەیی خۆی بەرامبەر ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاواتی خواست کە ئەم سەقامگیرییە باڵی بەسەر سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراقدا بکێشێت تاکو هەموو عێراق لە شێوەی کوردستان، لە سایەی ئاسایش و ئارامیدا پێشکەوتنی ئابووری و ئاوەدانی بەخۆوە ببینێت.

هەرەها سەفیری سربی ویستی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان تاکو لە بواری جیاجیا وەبەرهێنانی زیاتر لە کوردستاندا بکەن و پەیوەندییەکانیان لە گەل هەرێمی کوردستان فراوانتر و پتەوتر بکەن.

لە بەرامبەردا بەرێز مەسرور بارزانی خۆشحالێ خۆی لە بەرامبەر فراوانبوونی پەیوەندییەکانی هەرێم لە گەڵ وڵاتێکی گرینگی وەک سربیا پێشان دا  و ئامادەیی خۆی دەڕبڕی بۆ هاوکاری پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە و هەر لەم بوارەدا بەرێزیان جەختی لە سەر بەرزکردنی ئاستی پەیوەندی فەرمیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووریدا کرد و هیوای خواست هەرچی زووتر وڵاتی سربیا کۆنسولگەریی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە. لە بەرامبەردا سەفیری سربی ئاماژەی بەودەدا کە تاوتوێی کردنەوەی کۆنسولگەری دەکەن و وەک قۆناغی یەکەمیش نووسینگەیەکی نوێنەرایەتی لە هەرێمدا دەکەنەوە.

هەر لە میانەی ئەم دیدارەدا هەردوو لا تاوتوێی دوا رەوشی عێراق ناوچەکەیان کرد و جەختیان لە سەر پێویستی بەردەوامی دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیانە بۆ چارەسەریی گرفتەکانی دەڤەرەکە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار