٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی بەسەر 160 خێزانی ئاوارە لە دارەتوو و 50 خێزان لە پارێزگای كەركووك دابەشكرد

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ لەمیانی بەردەوامی هەڵمەتە خێرخوازییەكانیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو هەڵمەتی جیادا هەستا بە دابەشكردنی پێداویستی جۆراوجۆری رۆژانەو ناوماڵ بەسەر 160 خێزانی ئاوارەی كوردانی سووریا لە دارەتوو و هەروەها هاوكاری 50 ماڵ لە پارێزگای كەركووك.

لەو هەڵمەتەدا پێداویستیەكانی وەك (ئازوقە، نەوت، پێخەف، جلوبەرگ) بەسەر ئاوارەی كوردانی سووریا دابەشكرد كە ئێستاكە لەناحیەی دارەتوو نیشتەجێن و لەبارو گوزەرانێكی خراپدان، بۆ ئەم مەبەستەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی رۆژانەیانی بۆ دابین كرد.

لەلایەكی دیكەو هەر لەدرێژەی كارو چالاكییە خێرخوازییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی هاوكارییەكانی گەیەنرایە ژمارەیەك خێزانی پارێزگای كەركووك و یارمەتی و پێداویستیەكانی وەك (پێخەف، نەوت، ئازوقە) بەسەر 50 خێزانی ئەو شارەدا دابەشكرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار