٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحما خەلیل: هاوپەیمانی كوردستانی دەنگ بە پرۆژەی بودجەیەك نادات كە سزای سیاسی و ئابووری بۆ سەر هەرێمی كوردستان تێدابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا–تایبەت بەKDP.info/ هاوپەیمانی كوردستانی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە، كە بۆ پەسەندكردنی بودجەی 2013 عێراق كۆسپی دروست كردبێت، هاوكات دەنگ بەپرۆژەی بودجەیەكیش نادات، كە تێدا سزای سیاسی و ئابووری بۆ سەر هەرێمی كوردستان تێدا بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەگای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا، مەحما خەلیل رایگەیاند:دەیان جار باسمان كردووە، كە قوتی خەڵكی عێراق نابێت، مامەڵەیەكی سیاسییانەی لەگەڵدا بكرێت، ئەو پرۆژە بودجەیەی كە ئێستا ئامادەكراوە، چەند كۆسپێكی تێدایە، ئەویش لە پێناو پەسەندنەكردنی بودجەكە دەگەرێتەوە، ئەندامەكەی هاوپەیمانی كوردستان راشیگەیاند: پرۆژەی بودجەكە پارەی كۆمپانیاییەكانی بیانی لەهەرێمی كوردستان كە لەبواری پێترۆل كاردەكەن، تێدا دانەنداروە و هەروەها بەشێك لە بوودجەی هەرێمی كوردستانیش كەمكراوەتەوە، هاوپەیمانی كوردستانیش بەهیچ شێوەیەك بەمشێوەیە دەنگ بەپرۆژی بوودجەی 2013 عێراق نادات، مەحما خەلیل ئاماژەشیدا: كە چەند بەندێكی پرۆژەكە هەیە، یاسای سزادانی ئابووری و سیاسی بۆ هەرێمی كوردستان تێدایە، كە ئەمەش جێگای قبول نییە، شایەنی باسە لەدانیشتنی پێشووی سەركردەكانی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بوودجەی عێراقی 2013 فەشەلی هێنا، بۆیە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجەیفی، لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە،بریاری دانیشتنێكی كراوەی دا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار