فراکسیۆنى کوردستانى داوادەکات 100 ملیار دینار لە بودجەى سەرۆکایەتى هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ببڕێت

هەولێر تایبەت بە kdp.info/ فراکسیۆنى کوردستانى داوادەکات کە بڕی 100 ملیار دینار لەبەشە بودجەی هەرچوار سەرۆکایەتى هەرێم و ئەنجوومەنى وەزیران ببڕێت بۆ سێکتەرەکانى دیکە.
بەپێى نووسراوێک کە دەست سایتى KDP.info کەوتووە فراکسیۆنى کوردستانى داوادەکات 100 ملیار دینار لە بودجەى سەرۆکایەتى هەرێم و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و پەرلەمان و ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتیمانى ببڕدرێ و تەرخان بکرێ بۆ چەندین سێکتەرى دیکە بەپێى ئەو نووسراوە 30 ملیار دینار بۆ چاککردنى مووچەى ئەو پێشمەرگانەى مووچەیان کەمە و بڕى 20 ملیار دینار بەم جۆرە تەرخان بکرێت یەکەم 10 ملیار دینار بۆزیاد کردنى ژمارەى ئەو خانووانەى بۆ خانەوادەى شەهیدان دروست دەکرێت دووەم 5 ملیار دینار بۆ بودجەى هەریەک لە دەستەى ژینگەى و دەستەى خانمان و 5 ملیار دینار بۆ بودجەى دەستەى مافى مرۆڤ.
و بڕى 20 ملیار دینار بر سێکتەرى پرۆژەکانى ئاوەدان کردنەوە لەسەنتەرى ئەو قەزا و ناحیانەى کە لەسەر دەمى ڕژێمى بەعسدا دووچارى ڕاگواستن و کاولکارى بوون.
بەپێى ئەو نووسراوە 10 ملیار دینار بۆ سندوقى هاوکاری نەخۆشانى شێرپەنجە دەبێت و و بڕى 20 ملیار بۆ شارى سلێمانى پایتەختى ڕۆشنبیرى .
کارزان هەورامى




