٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی لیژنەی ماددەی 140: 14 هەزار عەرەبە هاوردەکە قەرەبوو نەکرێنەوە، ناگەڕێنەوە

سەرچاوە: PNA

هەزار هاوردەی عه‌ره‌بی دوای تەواوبوونی مامەڵەكانیان به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، قه‌ره‌بوو نه‌کراونەتەوە و داوا لە نووسینگەی ماددەی 140 لە كەركووك دەكەن، بۆ ناوچه‌کانی خۆیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه.‌

ئەندامی لیژنەی ماددەی 140 لە كەركووك، محەممەد خەلیل جبوری، بە ئاژاسی پیامنیری راگەیانوەد: لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە، نزیکەی 14هەزار عەرەبی هاوردە لە شاری كەركووك قەرەبوو نەکراونەتەوە، چونکە لە ساڵی ٢٠١١ـەوە هیچ چەكێكی قەرەبووی هاوردە دابەش نەكراوە  و ته‌نیا 200چەكی هاوردە و600چەكی ئاوارەمان پێگەیشتوە.

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی مادده‌ی140 گوتیشی: قەرەبووی هاوردەکان بەهۆی دووهۆكارەوە، زۆر دوا دەكەوێت. یەكەم بودجەكە بەشی ئەو رێژە زۆرە ناكات، چونكە هاوردەكان 20ملیۆن و ئاوارەكان 10ملیۆنە، هەروەها هۆكارێكی تریش ئەوەیە كە بودجەكە رەوانەی نووسینگەكانی باشوور دەكرێت.

جبوری، هه‌روەها گوتی،  رۆژانە دەیان عەرەبی هاوردە دەچنە لایان و داوای هەڵوەشاندنەوەی  قەربووی ماددەی 140دەكەن. "پێم وایە گەر رێگایان پێ بدرێت ئەو14هەزار خێزانە به‌ هۆی قه‌ربوونه‌کردنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان ناگەڕ‌ێنه‌وه‌." 

هەواڵی پەیوەندیدار