ئوباما پشتگیری لە دانووستاندنی نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئوجەلان دەکات

kdp.info ئەمریکا/ سەرۆکی ئەمریکا باراک ئوباما لە دێمانەیەکی تایبەتیدا لەگەڵ نوێنەری رۆژنامەی میللیەتی تورکی لە واشینگتون باسی قۆناخی نوێ لە دانووستاندنەکانی نێوان بەرپرسانی تورکیا و عەبدوڵڵا ئوجەلان بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردی کردووە و ئەم قۆناخەی بە قۆناخێکی زێڕین وەسف کردووە.
ئوباما لە بەشێکی ئەم دێمانەیەدا وتوویەتی" پرسی کورد یەکێک بوو لە پرسە هەرە گرنگ و ئاڵۆزەکانی تورکیا هەر بۆیە زۆر زۆر خۆشحاڵم بەوەی کە حکوومەتی تورکیا دەستی بە قۆناخێکی نوێ کردووە و لەگەڵ ئوجەلاندا بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستی بە گفتووگۆ بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد کردووە. ئوباما ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ دەست پێکردنی ئەم قۆناخە چەپڵەی بۆ ئەردۆغان و عەبدوڵڵائوجەلان لێ داوە و هەروەها وتوویەتی بەو پەڕی هێز و توانایی خۆیەوە پشتگیری لەم قۆناخە و دانووستاندنەکان دەکات.




