٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە قوم هێرش کرایە سەر سەرۆکی پارلەمانی ئێران

سەرچاوە: KDP.info

kdp.info ئێران/ بە پێ هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی رۆژی یەکشەممە سەرۆکی پارلەمانی ئێران عەلی لاریجانی بە مەبەستی بەشداری کردن لە مەراسێمی 34مین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەردانی بارەگای مەرقەدی مەعسوومەی لە شاری قوم کردووە.
لە کاتی گەیشتنی عەلی لاریجانی بۆ نێو بارەگای مەرقەد زیاتر لە 100 کەس هێرشیان کردووەتە سەر ناوبراو پروتستۆیان کردووە و داوایان لێ کردووە کە هەرچی زووە ئەم بارەگایە چۆڵ بکات هەر بۆیە سەرۆکی پارلەمانی ئێرانیش ناچار بووە کە واز لە بەشداری کردن لە مەراسێمی 34 ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بهێنێت و بارەگای مەرقەدی مەعسوومە لە قۆم چۆڵ بکات.
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی رەسمی پارلەمانی ئێرانیش ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم کەسانە کە هێرشیان کردووەتە سەر سەرۆکی پارلەمان چەند کەسێک بوونە و پێشتر خۆیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە و ئارمانجیشیان لەم هێرشە نانەوەی ئاژاوە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار