٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ یەکەمینجار لە مێژووی تورکیابە شێوەیەکی رەسمی دەست بە وانە وتەنەوە لە سەر زمانی کوردی بە زمانی کوردی کرا.

سەرچاوە: KDP.info

kdp.info تورکیا/ بۆ یەکەمینجار لە مێژووی تورکیا رۆژی یەکشەممە بە فەرمانی قوردیناتوری گشتی زمانە بێگانەکان بە شێوەیەکی رەسمی دەست بە وانە وتەنەوە لە سەر زمانی کوردی بە زمانی کوردی کرا.
قوردیناتوری زمانە بێیانییەکانی زانکو بیلکەنتی ئانکارا ئاماژەی بەوە کرد کە لە زانکوکەیان کونتیژانێکی 20 کەسی بۆ دەرسی کوردی ترخان کراوە و لە حەفتەی دادیدا بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە وانە وتنەوەی کوردی لەم زانکویەدا دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ دەزگای باڵای رادیو تەلەفزیونی تورکیا ناسراو بە رووتووک بۆ یەکەمینجار بە فەرمی دەستووری کردنەوەی رادیویەکی کوردی دا و بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رادیویەکی کوردی رەسمی بکرێتەوە و بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر بەرنامەی جوراوجۆر بە زمانی کوردی پێشکەش بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار