٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەستەی باڵای کوردی" شەڕ و هێرشەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە بۆ لە ناو بردنی هەبوونی کوردە

سەرچاوە: KDP.info

kdp.info سوریا/ دەستەی باڵای کوردی لە رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە بوردمان کردنی گەڕەکی ئەشرەفییە لە شاری حەلەب کە گەڕەکێکی کوردییە و زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی کوردن وتی" ئارمانج لە بۆردمان کردن و هێرش کردنە سەر گەڕەکی ئەشرەفییە لە ناوبردنی هەبوونی گەلی کوردە.
دەستەی باڵای کوردی لە لێدوانێکی نووسراودا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە 6ی ئەم مانگە هێزە ئاسمانییەکانی رژیمی بەشار ئەسەد سەرەتا لە رێگای فرۆکە جەنگییەکانەوە دەستیان بە بوردمان کردنی گەڕەکی ئەشرەفییە کرد و دواتریش لەش رێکەوتی 7ی ئەم مانگەدا هێزەکانی رژیم دەستیان بە هێرشێکی بەرفراوان لە سەر گەڕەکی ئەشرەفییە کرد و ویستیان بکەونە نێو ئەم گەڕەکەوە و لە ئەنجامی ئەم هێرش و بوردمانانەدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوونە و گەلی کورد و هێزە کوردییەکانیش چەند رۆژە سەرقاڵی بەپرچ دانەوەی هێزەکانی رژیمی بەشار ئەسەدن.

هەواڵی پەیوەندیدار