٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆرهان قۆزۆ" زمانی کوردی ناکەوێتە نێو دەستووری نوێ تورکیاوە

سەرچاوە: KDP.info


kdp.info تورکیا/ سەرۆکی کومسیۆنی دەستووری تورکیا لە پارلەمانی ئەو وڵاتە بۆرهان قۆزۆ سەبارەت بە هەوڵدانەکانی ئامادە کردنی دەستووری نوێ بۆ تورکیا رایگەیاند کە ئەم هەوڵدانانە بە پێ ویستی ئەوان بە رێوە ناچن و هەر بۆیە سەرۆک وەزیری تورکیا سەرقاڵی خستنە گەڕی پلانێکی دیکە بۆ دەستووری نوێ تورکیایە.
بۆرهان قۆزۆ وتی" سەرۆک وەزیر رەجەب تەییب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر نەتوانن لە رێگای پارلەمان و کومسیۆنەوە دەستووری نوێ ئامادە بکەن ئەوا بە هاوبەشی لەگەڵ بەدەپەدا دەست بە ئامادە کردنی دەستوور و سازدانی رێفراندوم لە سەر دەستووری نوێ دەکەین.
بۆرهان قۆزۆ لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی" بەدەپە 4 مەرجی سەرەکەی بۆ هاوکاری کردنی ئاکەپە داناوە و ئاکەپەیش سێ لەو مەرجانەی پێ باشە و دەتوانێت ئەو سێ مەرجە جێبەجێ بکات بەڵام یەکێک لە مەرجەکانی بەدەپە جێگیر کردنی مافی پەروەردە بە زمانی کوردی لە نێو دەستووری نوێ تورکیایە و ئەم مافە بە هیچ شێوەیەک لە نێو دەستووری تورکیادا جێگیر ناکرێت و رەنگە بە هۆی ئەم مەرجەوە ئاکەپە و بەدەپەیش نەتوانن لە یەک بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار