٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران مووشەکێکی دیکەی تاقی کردەوە

سەرچاوە: KDP.info


kdp.info ئێران/ جێگری وەزیری بەرگری ئێران سەید مەهدی فەرحی رایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانی ئێران توانیویانە دوێنێ بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی نوێ دەستکردی ئێران تاقی بکەنەوە.
مەهدی فەرحی لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بریارە دەزگای هەوافەزای ئێران  تا ساڵی 1404ی هەتاوی مانگێکی دیکەی دەستکرد کە قورساییەکەی نزیکی 700 کیلو گرامە روانەی بۆشایی ئاسمان بکات و ئارمانج لە ناردنی ئەم مانگە دەستکردە چاودێری کردن لە سەر چالاکییە ئیستبخباراتییەکانە.
ناوبراو دانی بەوەدا نا کە تا ئێستا ئێران سێ مانگی دەستکردی جۆری سەفیری درۆست کردووە و بریارە تا چەند ساڵی دیکە مانگێکی دیکەی دەستکرد درۆست بکات و بۆ مەداری 500 کیلومێتری گوێ زەوی بەرێ بکات.
جێگری وەزیری بەرگری ئێران هەروەها ئەوەیشی راگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانی ئێران دوێنێ توانیویانە مووشەکێکی نوێ دەستکردی ئێران تاقی بکەنەوە و ئەم مووشەکەیش زۆر پێشکەوتووتر لە مووشەکەکانی دیکەی دەستکردی ئێرانە هەر بۆیە ئەم مووشەکە دەستکەوتێکی یەکجار گەورەیە بۆ ئێران.
مەهدی فەرحی زیاتر وتی" ئەم مووشەکە ناوی فکوورە و لە جۆری هەوا بە هەوایە و لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئێرانەوە بە سەرکەوتووی تاقی کراوەتەوە و ئێستایش کەوتووە خزمەتی هێزە ئاسمانییەکانی ئێرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار