رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی: ئێران دان به‌وه‌دا ده‌نێت، پاسداری ناردۆته سوریا بۆ پشتگیری له ئه‌سه‌د

جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی قودس سه‌ر به سوپای پاسداران، ئاشكرایده‌كات، هێزه‌كانیان له‌ناو خاكی سوریادا بڵاوه‌یان پێكراوه و به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌نیزامه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، كار ده‌كه‌ن، شاره‌زایه‌كی ئیسرائیلیش پێیوایه، ئێران له‌به‌ر خۆی ئه‌و كاره ده‌كات، چونكه هه‌ست به پچڕانی سیاسی ده‌كات له‌دۆخی ئێستادا.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی ئاشكرایكردوو، لێدوانه‌كانی ئیسماعیل قائانی بۆ ئاژانسی ئیسنا، ئه‌وه‌نده نه‌ماوه‌ته‌وه و زووبه زوو لابروه و سڕدراوه‌ته‌وه.
قائانی له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ئیسنا كه رۆژنامه ئینگلیزییه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، وتوێتنی "ئه‌گه‌ر بوونی كۆماری ئیسلامی نه‌بووایه، ئه‌وا كوشتاری زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌سه‌د روویده‌دا، هه‌روه‌ك له‌به‌رامبه‌ریشدا، ژماره‌یه‌كی زۆری سوپاكه‌ی رژێمی سوریا زیانیان به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی تاران له‌وێ بوونی هه‌یه، ئه‌و دۆخه گۆڕاوه".
به‌وته‌ی موئیر جافیده‌نفه‌ر، كه شاره‌زایه‌كی سیاسییه و به ره‌گه‌ز ئێرانییه، رایگه‌یاندووه، ئێران له‌به‌ر خۆی ئه‌و كاره ده‌كات، چونكه هه‌ست به پچڕانی سیاسی ده‌كات له‌دۆخی ئێستادا.
وتیشی: "ئێران له‌ماوه‌ی رابردوودا، پشتیوانی شۆڕشه‌كانی یه‌مه‌ن وبه‌حره‌ین و میسر و تونسی كردووه، به‌ڵام پشتگیری شۆڕشی سوریا ناكات".




