٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولوەهاب عەلی: پارتی‌ دوورونزیك ئاگای لە‌ رووداوەكانی‌ دوێنێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -   KDP.info /  عەبدولوەهاب عەلی‌، گوتەبێژی ئەنجومەنی‌ سەركردایەتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لە سلێمانی،‌ شەوی رابردوو لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بینای‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ لە شاری‌ سلێمانی،‌ هەڵوێستی‌ پارتی سەبارەت بە رووداوەكانی‌ دوێنێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خستەڕوو.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا  عەبدولوەهاب عەلی گوتی‌:  پارتی‌ دوورونزیك ئاگای‌ لێنەبووە و تەعلیمات و تەوجیهات و رێنمایی بۆی‌ نەبووە، ئەگەر لە حاڵەتێكدا ئەم شتانە لەسەر پارتی‌ رووبدات بەتایبەتی‌ لە ناوچەی‌ سلێمانی‌ و ناوچەكانی‌ تری‌ كوردستان، تەنها رێگا كە دەیگرینەبەر رێگای‌ یاسا و دادگاكانە .
گوتەبێژی‌ ئەنجومەنی‌ سەركردایەتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لە سلێمانی گوتی‌: ئیعلامێكی‌ نامەوزوون دەبینین بەتایبەتی‌ لەم رۆژانەی‌ دواییدا، بە راشكاوانە دەیڵێین ئیعلامێكە دەیەوێت ئیسارەی‌ خەڵك دژی‌ پارتی بكات ‌ .
عەبدولوەهاب عەلی ، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسەكەدا ڕایگەیاند : پارتی بەهیچ شێوەیەك فەرمانی بەهیچ كەسێك نەكردووە بچێتە بەردەم بارەگای سەرەكی ئەو كەناڵەو و هانی هیچ كەسێكمان نەداوە ، بەڵكو ئەو كەسانە نیشتمان پەروەربوون و خۆیان هەستیان بە بەرپرسیارێتی كردووە و چوونەتە كەناڵی NRT .
گوتەبێژی پارتی لە سلێمانی ئەوەشی باس كرد:  بەهیچ جۆرێك هەرەشە لە كەناڵی NRT نەكراوە، بەو پێیەی سەروماڵی ئەو كەناڵە سەروماڵی ئێمەیە، بەڵام هیچ كەناڵێك نابێ مێژوو بشێوێنێت و بەو شێوەیە باسی سیمبولەكانی كورد بكات .
دەربارەی تەقینەوەكەی ئەو كەناڵە ڕایگەیاند : كەناڵی‌ نالیا لەناو گوندی‌ ئەڵمانیدایە و دیارە كامێرای‌ چاودێریان هەیە دەتوانن سەیری‌ كامێراكان بكەن‌ و بزانن ئەنجامدەری‌ ئەو كارە كێیە؟ جگە لەوەی‌ لیژنەی‌ لێكۆڵینەوەی‌ پۆلیسیش سەرقاڵی‌ لێكۆڵینەوەن لەرووداوەكە، بۆیە ئێمە جارێ قسە لەسەر ئەو روداوە ناكەین .

هەواڵی پەیوەندیدار