پەرلەمانتارێکی کورد: تائێستا کوتلەکان لەبارەی بودجە نەگەیشتونە ھیچ رێکكەوتنێک
بهغدا- تایبهت به KDP.info/ ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراقێ دەڵێت: پڕۆژە یاسای بودجە پێویستی بەتەوافق ھەیە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە کوتلەکان لەگفتووگۆدان و تائێستاش نەگەیشتونە ھیچ رێکكەوتنێک.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراقێ لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.infoرایگەیاند:بڕیارە لەکۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدان، بەڵام زهحمەتە دەنگی لەسەر بدرێ ، چونکە تاوەکو ئێستا کوتلەکان نەگەیشتونە ھیچ رێكکەوتنێک، بۆیە ڕەنگە بۆ ھەفتەی داھاتوو دوابخرێ.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی،120ئیمزا لەناو پەرلەمان کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی بەشە بوجەی ھەرێمی کوردستان لە17%بۆ12%کەم بکرێتەوە، بەڵام ئێمە رازی نابین و رەتیدەکەینەوە و دەنگی پێنادەین و لە ھۆڵی پەرلەمان دێینە دەرەوە.




