رۆژی 24ی نیسان ده‌كرێته رۆژی شه‌هیدی زانكۆیی

هەولێر- KDP.info / لە چوارچێوەی بایەخەکانی حکوومەتی کوردستان بە تێکۆشان و قوربانییەکانی خەڵکی کوردستان، هەروەها لە دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆمەلێک پرۆژە و پێشنیار بۆ رێکخستنی زیاتری کاروبارەکانی کوردستان بڕیاریان لێدرا. کە دیارترینیان مەسەلەی رێزگرتن و بەرز راگرتنی یادی ٢٤ی نسیانی یادەوەری راپەڕینەکەی قەڵادزێیە. لەمبارەوە سەرچاوەی رەسمی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاویکردەوە کە : پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی شوباتی 2013، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا و پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاساكان و چه‌ند ڕێسا و په‌یره‌وێك گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و دوای خستنه‌ڕووی چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینی له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، په‌سه‌ند كران. له وانه: پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پڕۆژه‌یاسای زیندووكردنه‌وه‌ی یادی كاره‌سات و ڕاپه‌ڕینی 24ی نیسانی قه‌ڵادزێ، پڕۆژه‌ی په‌یره‌وی ماڵه‌كانی به‌ساڵاچووانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
دوای گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای زیندووكردنه‌وه‌ی یادی كاره‌سات و ڕاپه‌ڕینی 24ی نیسانی قه‌ڵادزێ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كه ڕۆژی 24ی نیسان بكرێته ڕۆژی شه‌هیدی زانكۆیی و هه‌موو ساڵێك له‌و ڕۆژه‌دا یادی شه‌هیدانی زانكۆی سلێمانی له قه‌ڵادزێ كه ساڵی 1974 كه‌وته به‌ر هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌وسای عیراق، له هه‌موو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆی له‌سه‌ر یه‌كخستنی باجی هێمای بارزگانیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باجی هێمای بارزگانیی حكوومه‌تی فیدرالی كرد كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لاری له‌سه‌ر نییه، به‌م پێیه‌ش بڕیار درا له هه‌رێمی كوردستان كار به هێمای بازرگانیی حكوومه‌تی فیدرالی عێراق بكرێت.




