هەردوو سەرۆك بارزانی و تاڵەبانی لە هاوینەهەواری دوکان کۆبوونەوە

د. ئومێد سەباح گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ریگەیاند: کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک تاڵەبانی و بارزانی دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامه.
راشیگەیاند: دوای کۆبوونەوە، تەوەر و ئەنجامی گفتوگۆکان بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.
به گوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، قەیرانی سیاسی عێراق و پرسی سەندنەوەی متمانه لە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەرەکی ترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی سەرۆك بارزانی و سەرۆك تاڵەبانی دەبێت.




