ئۆپۆزسیۆن: تائێستا کاتی کۆبوونەوەی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی پێشنیارەکانی پارتی و یەکێتی دیاری نەکراوە

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: تاوەکو ئێستا کاتی کۆبوونەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی پێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان دیاری نەکراوە.
د.سەلاحەدین بابەکر یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.infoرایگەیاند: بەمزوانە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی پێشنیارەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.
د.سەلاحەدین بابەکر گوتیشی: سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا کاتی ئەو کۆبوونەوە دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم ھەفتەیە یاخود سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەم کۆبوونەوەیە بەرێوەبچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشتر کۆبوونەوەیەک کراوە ئەمجارەش ھەرسێ لیژنەی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەمبارەوە دەدەن و رایەکان دەخەنە بەردەم سەرکردایەتی ھەرسێ لایەن و بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی پارتی و یەکێتی دەدەنەوە.




