عومەر ھەورامی:بودجە ناگەڕێتەوە بۆ حکوومەت

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ سبەی و بەدووریشی دەزانێت بودجە بۆ حکوومەت بگەڕێتەوە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان عومەر ھەورامی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆKDP.info رایگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی بۆ سبەی دواخست، چونکە داوای کرد کاتی پێبدرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لە بارەی چۆنیەتی بەرێوەچوونی گفتوگۆکانی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بکەن.
عومەر ھەورامی گوتیشی: پڕۆژە یاسای بودجە ناگەڕێتەوە بۆ حکوومەت، چونکە زۆرینەی ئەندامەکان لەگەڵ ئەوەدان گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەوە بەردەوام بێت و نەگەڕێندرێتەوە بۆ حکوومەت.
بڵند ئیبراھیم




