٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەقیبى رۆژنامەنووسان: روونکردنەوەکەی لقی سلێمانی، هەڵوێستی ئێمەشە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info _هەولێر/   ئازاد حەمەدەمین نەقیبى ڕۆژنامە نووسانى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ  KDP.info  ڕاگەیاند: یەکێک لە ئەرکەکانى کارى دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئەوەیە کە پابەندبن بە کارى ڕۆژنامەنووسى و گوتى :  بۆنمونە ئەوەى کە لە میدیا بەناوى "مایکى ئازاد" دەکرێت،  ئێمە ئەزمونمان تێیدا زۆرە،  بەتایبەتى لەسەر کەناڵە جیهانییەکان، خۆ ئەگەر کراش ناکرێت ئەو بەرنامە ببێتە لایەنگیر، خۆ ئەگەر لایەنگریش بێت،  دەبێت ڕێگرى لە سوکایەتیکردن بگرێت،، هەروەها هیوادارم نارەزایەتی بەرامبەر کەنالی نالیا  وروژێندرا ، پەنا ببرێتە بەر یاسا و شێوازی مەدەنی.
ئەوەشى خستەڕوو جگە لەوەى دەبێت ڕۆژنامەنووسان پایەندنى ئەخلاقى ڕۆژنامە نووسى بن لەهەمان کاتدا دەبێت ڕەچاوى یاساش بکەن، چونکە یاساکە لەپەرلەمانى کوردستان دەنگى لەسەردراوە.
گوتیشى : دەبێ ئەو مایکى ئازادە سەربەخۆ نەبێت، چونکە جارى واهەیە لە کەناڵە جیهانییەکان لە مایکەوە فەتواى کوشتن دراوە و کەناڵەکە یەکسەر چارەسەرى کردووە، گوتویەتى ئەوە بۆچوونى ئێمە نییە و دەبێت ئەو کەناڵە پایەند بێت بە کارى ڕۆژنامەنووسى و هەموو خەڵک قسە نەکات.
دەربارەى ئەو بۆمبە دەستییەى لەسەر ئەو کەناڵە تەقیەوە و دوو تانکى ئاوى کون کرد ئازاد حەمەدە مین گوتى:  ئەوە کاری من نییە، جا سیناریۆ  بێت یاخود نا، ئەمە کاری دەزگاکانی ئاسایش و لیژیەی لێکۆڵینەوە، جونکە سەندیکا ناتوانێت لەمبارەوە لە جیاتی هیج لایەنێک قسە بکات، ئەو رونکردنەوەی لە لقی سێمانی سەندیکا دەرچووە هەڵوێستی ئێمەشە..

 

 


کارزان هەورامى و بەکر

هەواڵی پەیوەندیدار