٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێکۆلەوەرانى داد داوا دەکەن یاساى تایبەت بە ئیمتیازاتى لێکۆلەوەرانى داد ئەوانیش بگرێتەوە.

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر kdp.info/  ئەمرۆ یەکشەممە 10/2/2013، دکتۆر حسن محمد سوورە جێگرى سەرۆکى پەرلەمان پێشوازیی لەنوێنەرانى لێکۆڵەرەوانى داد لە هەرێمى کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا کە عومەر نورەدینى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ئامادەیبوو
شاندەکە خۆشحاڵى خۆیان بە دیدارى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان نیشان دا و داوایان کرد پەرلەمانى کوردستان لەرێگەى لیژنە تایبەتمەندەکانى کار بۆ جێبەجێ کردنى یاساى تایبەت بە ئیمتیازاتى لێکۆڵەرەوانى داد بکات کە لەبەغدا بەیاسا دەرچوەو کارى پێ دەکرێت و ئەنجومەنى دادوەریش بە نوسراو پشتگیرى خۆى بۆ جێبەجێ کردنى یاساکە دەربڕیوە.
لەبەرامبەردا دکتۆر حسن محمد سوورە جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەخێرهاتنى شاندەکەى کرد و رۆڵى لێکۆلەرەوانى دادى بەرز نرخاند و بەڵێنى پێدان لەرێگەى لیژنەى یاسایی و لیژنە تایبەتمەندیەکانى پەرلەمان بە دواداچوونى پێویستى بۆ بکرێ و هەوڵ بدرێ کار بۆ جێبەجێ کردنى بکرێ.  

هەواڵی پەیوەندیدار